٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کۆبوونەوەدا بڕیاردرا کورد جارێ نەچێتەوە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاردرا کە جارێ نەگەڕێینەوە بۆ بەغدا تا ئەوکاتەی بەرچاو ڕوونییەک دەبێ.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د.عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئەمڕۆ ھەر پێنج فراکسیۆنی کوردی لەسلێمانی کۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا ، کە جارێ نەگەڕێنەوە بۆ بەغدا تا ئەوکاتەی بەرچاو ڕوونیەک دەبێ، چونکە تائێستا ھیچ بەرچاوڕوونییەک نییە لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەرلەمانتارانی مانگرتوو بەشداری لەدانیشتنی پەرلەمان دەکەن یاخود نا و کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت یاخود نا؛ چونکە ھیچ بەرچاوڕوونیەک نییە.

وتیشی، پێویستە بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا سەرکردایەتی کورد بڕیاری لەسەر بدات، چونکە دیار نییە چۆن دەگەڕێینەوە و چ مەرجێکمان هەبێ.

 

ئاماژەیشی دا، لەئێستادا دەرفەتێکی زێرینە بۆ کورد کە ئەو داواکاریانەی ھەیەتی لۆبیەک دروست بکەین بۆ ئەوەی بەغدا جێبەجێی بکات، چونکە ناکرێت بەوشێوەیە بگەڕێینەوە بۆ بەغدا.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار