٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میدیای بەریتانی ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- میدیایەکی بەریتانی ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دەکات و ئەنجامەکەی دەداتە پەرلەمان و حکوومەتی وڵاتەکەی. سایتی (زەنیومەیڵ)ی بەریتانی لەسەر لاپەڕەی سەرەکیی خۆی ڕاپرسییەکی داناوە لەسەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان.

سایتەکە ناوی ئەو کەسانە کۆدەکاتەوە کە پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە و دواتر ناوەکان دەداتە پەرلەمان و حکوومەتی بەریتانیا بۆ کارکردن لەسەر ئەو پرسە. ڕاپرسییەکە هاووڵاتییانی بەریتانی دەگرێتەوە، هەروەها سەرجەم ئەو کەسە بیانییانەش دەتوانن بەشداریی تێدا بکەن کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانین و وەک هاونیشتمانیی ئەو وڵاتە سەیر دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار