٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: پشتگیری ڕیفراندۆم دەكەین بۆ ئەوەی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بگەڕێتەوە باوەشی هەرێم

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كوردانی ئێزدی پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەكەن، بۆ ئەوەی شنگال و ئەو ناچانەی سەر بە پارێزگای مووسڵن، بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.
 
(شێخ شامۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كوردانی ئێزدی پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەكەن، بۆ ئەوەی شنگال و ئەو ناچانەی سەر بە پارێزگای مووسڵن، بە زووترین كات بگەڕێنەوە باوەشی هەرێمی كوردستان". 
 
(شامۆ) گوتیشی: "ئێمە وەك كوردانی ئێزدی، نامانەوێت چی دیكە سەر بە پارێزگای مووسڵ بین،  بۆیە بەردەوام كار دەكەین كە شنگال بكرێتە پارێزگا و بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان، چونكە ئەگەر لەو 100 ساڵەدا نەتەوەكانی دیكە جارێك دەربەدەر بووبن، كوردانی ئێزدی دوو جار دەربەدەر بوونە و تووشی قڕكردن هاتوون، كاتێك كوردستان بووە 4 پارچە، ئێزدیش بوونە چوار پارچە، لە 100 ساڵی رابردوویشدا ئەو ناخۆشیانەی بەسەر گەلی كورددا بە شێوەیەكی گشتی و بەسەر كوردانی ئێزدیدا هاتوون، بە هۆی ڕێككەوتنی سایكس پیكۆوە بووە، ئێستایش ئەو ڕێككەوتننامەیە بەرەو كۆتایی دەچێت، چونكە ئەو ڕێككەوتنە لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناگونجێت، بۆیە پێویستە سەر لەنوێ نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژرێتەوە، زۆر پێویستە ئێمەیش یەكڕیز بین و ناوماڵی كورد بپارێزین، بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی ئەو قۆناغە ببڕین و بگەین بە ئاواتەكانی خۆمان".
 
ڕابین شێروانی
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار