ئەمڕۆ قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سایکسپیکۆ دەکرێ

هەولێر -KDP.info- دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، دیدارێک بۆ چەند مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین ڕێک دەخات، و تێیدا پرسی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەی سایکسپیکۆ دەخەنە بەر باسەوە؛ ڕێکخەری دیدارەکەش دەڵێ: "کاتی ئەوەیە کورد بگاتە مافی خۆی".
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر ناونیشانی (دوای ١٠٠ ساڵ نەهامەتی و خەبات، بڕیاردان لە چارەنووس مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانە)، دیدارێک بۆ چەند مامۆستایەکی زانکۆ سەلاحەدین ڕێک دەخات.
(شڤان حەمدی) سەرپەرشتیاری دیدارەکە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە نوێنەرایەتیی ئەمەریکا و بەریتانیا و هەنگاریایش بێن بۆ ئەو دیدارەی کە سبەی دووشەممە ١٦/٥/٢٠١٦، لە هۆڵی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیدا ڕێک دەخرێت. لەو دیدارەدا بە وردی تیشک دەخرێتە سەر لایەنی ئابووری و سیاسی و جوگرافی ئەو ڕێککەوتنە".
ئەوەشی خستە ڕوو کە مافی گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.




