"دەبێ جیهان تاوانەکانی داعش بە جینوساید بزانێ"

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا، ئێشوئازاری کچانی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە دەگێڕێتەوە کە داعش دەستبەسەری کردن.
ڕۆیتەرز لە زاری (حەنیفە)وە، کە ماوەیەک دیلی چەکدارانی داعش بووە ئازارەکانیان باس دەکات. ئاژانسەکە ئاماژە بە ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بەوە کە داعش لە سەرەتای 2014ەوە 7000 کچ و ژنی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە گرتووە و، بردوونی بۆ تێرکردنی ئاڵۆشی خۆیان و، دەیشیانفرۆشێتەوە؛ هەندێکیان لێ ئازاد کراون، بەڵام بە داخەوە هێشتا 3500 کەسیان هەر دیلی داعشانن.
ڕۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا هێشتا تاوانەکانی ئەو گروپە تیرۆریستییەیان نەخستووەتە خانەی جینۆسایدەوە؛ ئەگەر ئەوانە پەلکێشی بەردەم دادگای نێودەوڵەتی نەکرێن و جیهان بە تێکڕا کردەوەکانیان بە جینۆساید نەزانێت، ئەوا دوور مەبینە، داعش و تاقمە خوێنمژی دیکەیش، بۆیان بلوێ، دیسان زڵمی وا بکەن.




