٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری تلسقۆف گەورەتیرۆریستێك كوژرا

سەرچاوە: KDP.info
 
تلسقۆف-KDP.info- لە میحوەری تلسقۆف، كوژرانی گەورەتیرۆریستێكی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە، پشتڕاست كرایەوە.

 

سەرچاوەیەك بە ناوەندی هەواڵی ئازادی ڕاگەیاند، سێیەم ڕۆژی ئەم مانگە چەند سەعاتێك دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەكانی میحوەری تلسقۆفی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان دا، (ئەبووعەبد) گەورەتیرۆریستی داعش كە بەرپرسی هێرشەكەیش بوو، کەتە بەر گوللەی پێشمەرگە و، بە خۆی و پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەیەوە تەقییەوە.

 

جێی باسە، لە شەڕی تلسقۆفدا پێشمەرگە توانی زیانێكی گەورە لە داعش بدات و چواردە ئۆتۆمبێلی خۆکوژسواریان لێ بتەقێنێتەوە؛ 120 تەرمە داعش زیاتریشیان لێ بەجێ ما و كەوتە دەستی هێزی پێشمەرگە.

هەواڵی پەیوەندیدار