٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی، لڤین چەواشەكاری ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری، وێڕای ڕەتكردنەوەی هەواڵێكی "لڤین پرێس"، ڕایدەگەیێنێت: "بە هیچ شێوەیەك رێگری لە دابەشكردنی مووچە نەكراوە و، ئەم لێَدوانەیش لە نووسینگەی بریكاری وەزارەتمانەوە نەدراوە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە". 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  له‌ ڕوونردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە: "سایتی "لڤین پرێس" لە ڕێكەوتی 14/5/2016 هەواڵێكی بە ناوونیشانی (مەرجی پارتی بۆ پێدانی مووچەی مانگی نیسان)، بڵاو كردووەتەوە كە گوایە سەرچاوەیەك لە نووسینگەی بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەكالەت) بە (لڤین)ـی ڕاگەیاندووە: "پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگری لە دابەشكردنی مووچە دەكات نەك نەبوونی پارە لە بانكەكانی هەرێمی كوردستاندا".
 
ڕوونیشی دەكاتەوە: "ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەتی دەكەینەوە و ئەم هەواڵەیش چەواشەكارییە و دوورە لە ڕاستی و ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانییەوە، كە هیچ بابەتێكی لەم جۆرە لە ئارادا نییە، هەروەها ئاگاداری دەزگا ڕاگەیاندنەكان و هەموو خوێنەران و دامەزراوە حكوومی و ناحكوومییەكان دەكەینەوە، كە بە هیچ شێوەیەك ئەم لێَدوانە لە نووسینگەی بریكاری وەزارەتمانەوە نەدراوە و دوور و نزیك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بەڵكو (لڤین) دوور لە بەرپرسیارەتی بڵاوی كردووەتەوە".
 
ئومێد بابان
 
 
 
 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار