"زەمینە لەبارە سەرکردایەتیی سیاسی کورد لەو دۆخە خراپەی عێراق بڕیارێک بۆ چارەنووسی کورد بدەن"
__2016_05_14_h17m25s3__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- (ئێحسان ئامێدی) چاودێری سیاسی دەڵێ، ئێستا زەمینە لەبارە سەركردایەتی سیاسیی كورد هەرچی زووە كۆ ببێتەوە و پێكەوە بڕیارێك بدەن و كورد لەو بارودۆخەی عێراق كە ڕۆژ بۆ ڕۆژ خراپتر دەبێت ڕزگار بكەن، بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بە دوای بانگەوازی سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بچن و، پێكەوە كۆ ببنەوە، چونكە ئەگەر ئێمە یەكگرتوو و یەكڕیز نەبین ناتوانین بەرامبەر ئەو كێشە و گرفتانە بوەستینەوە و سەر بكەوین.
(ئێحسان ئامێدی) چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "بارودۆخی عێراق لە هەموو ڕووێكەوە، چ لە ڕووی سیاسی، لەشكری، دارایی، ڕۆژ بۆ ڕۆژ بەرەو خراپ بوون و لەناوچوون دەچێت، دوای ئازادكردنی عێراق ئێمە وەك كورد دەمانویست لە عێراقێكدا بژین، كە دەستوور و یاسا تێدا سەروەر بێت، بەڵام بە داخەوە دیارە عێراق وەك دەوڵەتێك نەیتوانیوە ببێتە وڵاتێكی دیموكراسی، عێراق لەوەتەی دامەزراوە و وڵاتێكی فاشیل و گەندەڵ بووە، حكوومەتە یەك لە دوایەكەكانی عێراق نەك نەیان توانیوە كێشەی كورد چارەسەر بكەن، بەڵكو نەیان توانیوە كێشەی دەسەڵات چارەسەر بكەن.
گوتیشی: "كورد وەك نەتەوە هەموو تایبەتمەندیەكی تێدایە، بۆیە ئێستا زەمینە لە بارە سەركردایەتیی سیاسیی كورد هەرچی زووە كۆببێتەوە و پێكەوە بڕیارێك بدەن و كورد لەو بارودۆخەی عێراق كە ڕۆژ بۆ ڕۆژ خراپتر دەبێت ڕزگار بكەن، بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بە دوای بانگەوازی (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بچن و پێكەوە كۆ ببنەوە، چونكە ئەگەر ئێمە یەكگرتوو و یەكڕیز نەبین ناتوانین بەرامبەر ئەو كێشە و گرفتانە بوەستینەوە و سەر بكەوین، باشترین هێز بۆ ئەو قۆناغەی ئێمە تێداینە، ئەوەیە كە هەموو لایەنەكان لە دەوری (سەرۆك بارزانی) كۆببنەوە، چونكە كەسانێكە لە ڕووی مەیدانیەوە سەركردەیەكی سەركەوتوو بووە، لە ڕووی سیاسییەوە، سەركردەیەك بووە كە هەموو كاتێك خۆی لە كێشەی گەلەكەی كردووەتە خاوەن، هەروەها لە ڕووی دیپلۆماسییەوە توانیویەتی سەرنجی هەموو وڵاتانی جیهان بۆ هەرێمی كوردستان ڕابكێشێت و پەیوەندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەهێز بكات، بۆیە ئەمڕۆ قۆناغی یەكگرتنەوەیە بۆ ئەوەی خۆمان لەو ڕەوشە ناخۆشەی كە عێراق پێدا تێدەپەڕێت ڕزگار بكەین، بۆیە ئێستا بارودۆخ گونجاوە كە لایەنەكان كۆببنەوە و چاو بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بخشێنەوە و دوا بڕیاری خۆیان بدەن و، بەرەو وڵاتێكی سەربەخۆ بچین.
ڕابین شێروانی




