4 تیرۆریستى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد

گوێڕ-KDP.info- به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ دەڵێ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد.
(قادر قادر) به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ له گوندى ئه‌بوشیته‌ى میحوه‌رى گوێڕەوە چوار تیرۆریستى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد و نێردراون بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌ویان له‌گه‌ڵ بكرێت."
به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ دەیشڵێت: "تیرۆریستانى داعش لاواز بوونه و بێده‌سه‌ڵات کەوتوونە.
نه‌شوان به‌رزنجى




