لەبەر پەکەکە، دیسان تورکیان سیدەکان و قەندیل و بەرواری باڵای بۆردومان کردەوە

سیدەکان-KDP.info- تورکیا بە فڕۆكە و تۆپخانە 'سنووری شارەدێی سیدەكان و قەندیل و بەرواری باڵای دەڤەری ئامێدی'ـی بۆردومان كرد.
(كاروان كەریمخان) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمساڵ توركیا چەند جارێک ناوچەكەی بۆردومان كردووە؛ گوند و ئاوایی و ڕەزوباخێکی زۆریان کاول کردووە؛ ترس و دڵەڕاوكێیەکی زۆریشی خستووەتە دڵی خەڵکەکەوە؛ داوا دەكەن پەكەكە گوند و ئاواییەكان چۆڵ بكات، بۆ ئەوەی نەبنە قۆربانی دەستی پەكەكە و فڕۆكەكانی توركیا."
گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، گەلی خواكورك و لۆلان و بناری چیای شەكیو و گوندی بێركمە و گەرووی سنگا و گەلی ڕوسوریانی سەر بە سیدەكانیان تێر بۆردومان كرد؛ ئەو ناوچانە زیاتر لە ١٠٠ گوندی لێیە؛ لەبەر تورکیا و پەكەكە خەڵک ناوێرن بچنەوە گوندەکەیان و ئاوادەانی بکەنەوە. جا ئەوەیش هەر زەرەری خەڵک و حكوومەتی هەرێمی کوردستانە."
ڕابین شێروانی




