بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کاتێکی دیاریکراودا، پارتی پەیوەندی بە لایەنەکانەوە دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێ، مەکتەبی سیاسیی پارتی راسپێردراوە، پەیوەندی بە لایەنەکانەوە بکات لەبارەی ریفراندۆمهوه، بۆ ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.
(عارف تەیفور) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان راسپێردراوە، کە بە زووترین کات پەیوەندی به یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانهوه بکات و دواتر سەردانی لایەنە سیاسییهکانی دیکەیش بكات بۆ مهبهستی ئەنجامدانی ریفراندۆم، چونکە پێویستە ریفراندۆم لە کاتێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.
وهك (عارف تەیفور) گوتی، لەئێستادا دۆخهكه گونجاوە بۆ ئەوەی ریفراندۆم ئەنجام بدرێت و، ڕاشیگهیاند، خۆ ئهگهر بێتوو لایەنێک ئامادە نەبێت بەشداریی ریفراندۆم بکات، ئەوا خۆی بهرپرسیار دهبێ و، قسهیهكی بۆ مێژوو پێ نابێ.
بڵند ئیبراھیم




