عه‌لى حوسێن: پارتى و یه‌كێتیى كۆده‌بنه‌وه.. بۆ یه‌كریزیى و ریفراندۆمه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، له‌م رۆژانه‌دا له‌نێوان پارتى و یه‌كێتیى هه‌ندێك دانیشتن ده‌بن بۆ ئه‌و گرفتانه‌ى هه‌ن و ئه‌وانه‌شى هاتونه‌ته پێش له عێراق و كوردستان تا رێگا چاره‌یان بۆ بدۆزرێنه‌وه.
(عه‌لى حوسێن) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌بووه له عێراق و هه‌ندێكیش له‌م دواییانه دروست بوون كه به‌رامبه‌ر په‌ڕله‌مانتار و نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كرا و ئه‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان و لێك نزیكبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان زیاتر و كاراكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و خۆئاماده‌كردن بۆ ریفراندۆم، هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌رى تر‌ى داهاتوو له گۆڕه‌پانى سیاسى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش پێویستى به په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامى لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى كه دوو كاراكته‌رى سه‌ره‌كى ناو پرۆسه‌ى سیاسین و پێویسته به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ین له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان تا بتوانین ئێمه و ئه‌وان و لایه‌نه‌كانى تر‌ى ناو پرۆسه‌ى سیاسى له كوردستان بكه‌ین به به‌شێك له شه‌ڕاكه‌تى نشتیمانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌قۆناغه‌كانى داهاتوودا هه‌موومان پێكه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا بكه‌ین.
(عه‌لى حوسێن) گوتیشى: "له‌م رۆژانه‌دا له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌ندێك دانیشتن ده‌بن و ڕه‌نگه ته‌نیا دانیشتنێك نه‌بێت و كۆمه‌ڵێك دانیشتنى به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام دیاره یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ئه‌م ماوه‌یه بۆیه ڕه‌نگه به‌رنامه‌كانى خۆیان و ئه‌و پرۆگرامانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستیانه ته‌واو بێت به تاكید به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتی ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌و دانیشتنانه به‌ئاراسته‌ى ئه‌وه‌یه هه‌وڵبده‌ین یه‌كرێزى دروست بكه‌ین بۆ به‌غدا تا یه‌كده‌نگ بوون به‌رده‌وام بێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گرفتانه‌ى له‌كوردستان هه‌یه رێگا چاره‌یان بۆ بدۆزینه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




