سوپاسالاری ڕووسیا حه‌قیقه‌تی دروستكردنی داعش ڕاده‌گه‌ینێ

مۆسكۆ -KDP.info- به باوه‌ڕی سوپاسالاری ڕووسیا جه‌نه‌ڕاڵ(ڤالیری گێراسیمۆف)، دروستكردنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بووه بۆ پاشماوه‌كانی (سه‌ددام حوسێن).
(ڤالیری گێراسیمۆف) له كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مڕ چوارشه‌ممه له مۆسكۆ ساز دراوه، رایگه‌یاند، داگیركردنی عێراق و له‌نێوبردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی و دیموكراتیاندنی ئه‌و وڵاته به زه‌ربری هێز، هۆكار بوون له‌وه‌ی كه، به‌شێكی زۆر له هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژێمی پێشوو كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و، بژارده سیاسییهكنیش كه بێ كار مابوونه‌وه، په‌یكه‌ری ڕێكخراوی داعش دروست بكه‌ن.
به گوته‌ی سوپاسالاری ڕووسیا، هه‌مان شت له لیبیایش دووباره بووه‌وه، چونكه پاش ڕووخاندنی (قه‌ززافی)، وڵاتێكی یه‌كگرتوو له ئارادا نه‌ماوه و، بووه به بنكه‌ی داعش و ڕێكخراوگه‌لی دیكه‌ی تیرۆریستی




