دانیشتنى په‌ڕله‌مان گواسترایه‌وه.. عه‌بادى وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گواسترایه‌وه بۆ هۆڵێكى تر و بڕیاره (حه‌یده‌ر عه‌بادى) ناوى وه‌زیره‌كانى پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مان بكات.
(بێریوان خه‌یلانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونى 173 په‌ڕله‌مانتار و به‌سه‌رۆكایه‌تى (سه‌لیم جبوورى) و جێگره‌كانى و ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له هۆڵى سه‌ره‌كى دانیشتنه‌كان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد، به‌ڵام په‌ڕله‌مانتاره مانگرتووه‌كان هاتنه ناو ئه‌و هۆڵه و ئاژاوه‌یه‌كى زۆریان دروست كرد، بۆیه سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانیش دانیشتنه‌كه‌ى گواسته‌وه بۆ هۆڵێكى تر كه پێى ده‌ڵێن هۆڵى گه‌وره، مانگرتوهكانیش له‌ده‌ره‌وه‌ن و پاسه‌وانێكى زۆریشیان داناوه تا ئاژاوه دروست نه‌بێت.
(خه‌یلانى) گوتیشى: "(عه‌بادى) ووتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و ناوى ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانى حكوومه‌ت پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مان ده‌كات.
نەشوان بەرزنجی




