٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دابەزینی نرخی نەوت، ٣٩٠ ملیار دۆلار زیانی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیاندووە

سەرچاوە: KDP.info

ۆل ستریت جۆرنال-KDP.info- سندووقی نێودەوڵەتیی دراو ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ئابووریی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیاندا، بە بڕی 390 ملیار دۆلار زیانی پێ گەییشتووە.

ڕۆژنامەی ۆل ستریت جۆرنال بڵاوی كردەوە، بەپێی خەمڵاندنی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، ئابووریی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە زیاتر پشت بە داهاتی نەوتی خاو دەبەستێت، ساڵی 2015، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاوی ئەو وڵاتانە لە بازاڕەكانی جیهاندا، بڕی 390 ملیار دۆلار زیانیان پێ گەییشتووە، پێشبینیش كراوە، بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوت لە ئەمساڵدا زیانی 150 ملیار دۆلاری دیكە لەو وڵاتانە بدات.

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، ئەوەیشی ئاشكرا كردووە كە گەشەی ئابووریی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت لە ئەمساڵدا بۆ لەسەدا سێ بەرز دەبێتەوە، لە كاتێكدا ئەو ڕێژەیە ساڵی ڕابردوو لەسەدا دوو بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار