٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یوئێن داوای پارەی زیاتر لە ئەمەریكا دەكات بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەكان-KDP.info- ڕێكخەری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی، داوای پارەی زیاتری لە ئەمەریكا كرد بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق.

(لیس گراند) ڕێكخەری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی، داوای لە حكوومەتی ئەمەریكا كرد لە ئێستادا بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق دوای شەڕی داعش تەرخان بكات.

(گراند)، داوای لە واشنتۆن كردووە ئەو بڕەپارەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان بكات، چونكە بارودۆخی عێراقی دوای داعش، پێویستی بە پارەیە بۆ دووبارە بونیادنانەوە هەیە.

داواكاریی ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەكگرتووەكان، دوای ئەوە هات، كە ئەمەریكا بڕی ١٥٥ ملیۆن دۆلاری تەرخان كرد بۆ هاوكاری مرۆیی لە عێراقدا. پنتاگۆن لە سەرەتای ساڵی 2014ـەوە تا ئێستا 6.5 ملیاری بۆ شەڕی دژی داعش تەرخان كردووە و، ئەو بڕەپارەیەی كە تا ئێستا بۆ ئاوەدانكردنەوە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی مرۆیی خەرج دەكرێ، زۆر جیاوازە و كەمە.

جێی باسە، لە ئەنجامی شەڕی داعش، لە چەند پارێزگایەكی عێراق هاووڵاتییان ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە و ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون. ئەوەیش وا دەخوازێت وڵاتانی كۆمەكبەخش و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان زیاتر هاوكار بن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان دوای نەمانی داعش.

هەواڵی پەیوەندیدار