رێژەی یاسایی تەواو بووە.. بڕیارە دەنگ به کابینەی نوێ بدرێت

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، لەئێستادا کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دەستی پێکردووە و رێژەی یاسایی تەواو بووە و بڕیارە دەنگ بە بەشێک لەکابینەی نوێی حکوومەت بدرێت.
(ئەردەلان نورەدین) لە ناوھۆڵی کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه، به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەئێستادا کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دەستی پێکردووە و نیسابی یاسایی تەواو بووە، بەڵام مانگرتووەکان دەستیا کردووە بەھۆتاف وتنەوە بۆ تێکدانی کۆبوونەوە و رەنگە ماندوو ببن و بچنە دەرەوە و کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت و تەواو بکرێت.
(نورەدین) گوتیشی: "سەرۆک وەزیران ھاتووە بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و بڕیارە ھەر ئەمڕۆ دەنگ لەبارەی به‌شێک لەکابینەی نوێی حکوومەت بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




