سازدانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، لەبەردەم گوشاردایە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ،وابڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت،سەرباری ئەوەی خۆپیشاندان زۆر گەورە بووە و ئەگەری ئەوەھەیە بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە لە بەغدا، بەڵام گوشارێکیزۆریش ھەیە کۆبوونەوەکە سەربگرێ.
(ئەردەلان نورەدین) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتیکوردستانی راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سەعات١یدوای نیوەڕۆ کۆ ببێتەوە، بەڵام دیار نییە نیسابی یاسایی تەواو
دەبێت یاخود نا، هەڵبەتە ئەگەری زۆر ھەیە ساز بکرێت، چونکەگوشاری زۆر لەسەر پەرلەمان ھەیە و، ئاپۆڕای خۆپیشاندانیشھەروا گەورەتر دەبێت و، لە دەوروبەری ناوچەی سەوز کۆ
بوونەتەوە، ئەگەری ئەوەیش ھەیە بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە."
(ئەردەلان نورەدینی) گوتیشی، بڕیارە فراکسیۆنی پارتییش لەبەغدا، سەعات١٠:٣٠خولەکی ئەم پێشنیوەڕۆیە لەبارەی دواینپێشھاتەکان کۆ ببێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




