ئۆباما شوێنی جێگركردنی 250 ڕاوێژكاری سەربازیی ئەمهریكا لە سووریا ڕادەگەیەنێت

ههولێر-KDP.info- (باراك ئۆباما) سەرۆکی ئەمهریکا، شوێنی جێگركردنی 250 ڕاوێژكاری سەربازیی وڵاتهكهی لە سووریا ڕادەگەیەنێت، كە بەنیازە بۆ هاوكاریكردنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دژی (بەشار ئەسەد)، ڕەوانەی ئەو وڵاتەیان بكات.
میدیاكانی ئەمهریكا بڵاویان كردەوە، (ئۆباما) پێشتر لەسەر ئەو بابەتە لە ڕێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ (ڤلادیمێر پووتین) هاوتا ڕووسیاییهكهی قسەی كردووە و، لە ئێستایشدا لە ئەڵمانیایە و لەوێوە ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەگەڵ (ئەنگێلا مێركڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گفتۆگۆی لەسەر دەكات.




