تیرۆریستانی بیانی له سووریا ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و‌رووپا

هه‌ولێر-KDP.info- (پۆڵڤان تیشێڵت) سه‌رۆکی دامه‌زراوەی هاوکاری بۆ شرۆڤه‌کردنی مه‌ترسییه‌کان ڕایگه‌یاند، ئەو تیرۆریستانەی که له ئه‌ورووپاوه چووبوونه سووریا، ئێستا ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ئەورووپا.
(پۆڵڤان تیشێڵت) ده‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه‌یان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی برۆکسل و پاریسه.
وڵاتانی ئه‌ورووپایش ئاگادار ده‌کاته‌وه له مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌ک ته‌نیا بۆ پاریس، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پایته‌خته ئه‌ورووپاییه‌کان.




