داعش پارچەی جەستەی کوژراوەکانی دەفرۆشێتەوە.. تووشی تەنگژەی دارایی بووە

ههولێر-KDP.info- ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، داعش بەهۆی تووشبوونی بە تەنگژەی داراییەوە، دەستی داوەتە فرۆشتنی بەشەکانی جەستەی کوژراوەکانی (ڕۆژنامەی زە دەیلی مەیل) بڵاویکردەوە، داعش تووشی تەنگژەی دارایی بووە و تەنانەت پارچەی جەستەی کوژراوەکانی دەفرۆشێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، داعش بۆ ئەو مەبەستە تیمی پزیشکیی تایبەتی پێکهێناوە بۆ جیاکردنەوەی ئەندامانی جەستەی کوژراوەکانی کە پارە دەکەن و دەستی کردووە بە فرۆشتنەوەی ئەو ئەندامانەی جەستەی کوژراوەکانی لە بازاڕی ڕەشدا.




