٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێشەممە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆ دەبێتەوە.. کورد بەشداری دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
به‌غدا-KDP.info-  بڕیارە رۆژى سێشەممە کۆبوونەوەی گشتی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئەنجامبدرێت و تێیدا لەسەر کار لادانی دەستەی سەرۆکایەتی بخرێتە دەنگدانه‌وه‌ و کوردیش بەشداری دەکات.
 
(بەنگین مزووری) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبێتەوە و مانگرتوانیش بەشداری تێدابکەن، ھەندێک دەنگۆش ھەیە کە (سەلیم جبوری ) دانیشتنەکە بەرێوەببات، ھەندێکیش باس لەوەدەکەن پەرلەمانتارێکی بێلایەن، بەڵام دانیشتنەکە دەکرێت و لەسەرکارلادانی دەستەی سەرۆکایەتیش دەخرێتە دەنگدانه‌وه‌ کە لەشوێنی خۆیان بمینێن، یاخود لابدرێن.
 
(مزووری) گوتیشی: "ئێمەش وەکو کورد بەشداری لەودانیشتنەدا دەکەین، چونکە دانیشتنێکی گشتیە و ھەموو پەرلەمانتاران بەشداری تێدا دەکەن.
 
بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار