تا دۆخی پەرلەمان وا بێ، قازانجی حکوومەتی عێراقه

بەغدا-KDP.info- نوێنهرێكی كورد له پهرلهمانی عێراق دەڵێت، تاوەکو شەرعیەت بۆ پەرلەمان نەگەڕێتەوە، بەشداری لە ھیچ کۆبوونەوەیەکدا ناکەن. جەختیش دەکاتەوە، رێبەری رەوتی سەدر دەتوانێ کێشەی پەرلەمان چارە بکات، تا پەرلەمانیش لهم دۆخهیدا بێ، بەرژهوەندیی حکوومهتی بهغدای تێدایە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''تا ئەوکاتەی شەرعیەت بۆ پەرلەمان دەگەڕێتەوە، ھەموو کۆبوونەوەکان ھەڵپەسێردراون، ھەرکاتێکیش شەرعیەتی بۆ گەڕایەوە، ئهوا دانیشتنەکان دەست پێ دەکەنەوە.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی، تاوەکو پەرلەمان دەبێتەوە یەک پەرلەمان و، دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و دانیشتنێکی یەکگرتوو دێته ئاراوه، ئهوان وەک فڕاكسیۆنهكانی کورد، بەشداریی له ھیچ کۆبوونەوەیەکدا ناکەن.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، بەیاننامە تازەکەی رێبەری رەوتی سەدر کە باس لەوە دەکات، خۆپیشاندانێکی ملیۆنی تۆقێنەر ئەنجام بدرێت، بۆ گوشارخستنە سەر پەرلەمان بۆ ئهوهی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات، کاریگەری خۆی دەبێت؛ لەبەر ئەوەی دەتوانێ بە کوتلەی ئەحرار بڵێت بچنە پاڵ پەرلەمانهوه و بە شێویەەکی یاسایی لەسەرکارلادانی دەستەی سەرۆکایەتی بخەنە دەنگدانەوە.
(عەبدوڵڵا) لهسهر ئهو باوهڕهیشه كه، ڕەنگە حکوومەت بیەوێت پهرلهمان بەم شێوەیە پهكی بكهوێ، چونكه گەر دانیشتن بکرێت، دوور نییه حکوومەتیش لابدرێت، ههڵهبهته له بهرژهوهندیی حكوومهتدایه دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
بڵند ئیبراھیم




