٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەچێتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایدەگەیێنێت، بڕیارە هەفتەی دابێ شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەبارەی كۆمەڵێك پرسەوە سەردانی بەغدا بكات، لەوانە بەشەبوودجەی ئەنجوومەنی پارێزگا كە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە خەرج نەكراوە.

(سەیدۆ چەتۆ)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە بەردەوامی گوشار لەسەر حكوومەتی عێراق دروست دەكەین و گلەییشیان لێ دەكەین كە هیچیان نەكردووە بۆ ئەو ناوچانەی ئازاد كراون، لەوانەیش شنگال، بۆیە هەفتەی دابێ جارێكی دیكە شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقدا لەبارەی كۆمەڵێك پرسەوە كۆ دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی هەشت وەزارەت هەیە و پێویستە بەپێی یاسا دەسەڵاتیان بگوازرێتەوە بۆ پارێزگاكان، لەوانە وەزارەتی پەروەردە، شارەوانی، كۆچ و كۆچبەران، تەندروستی و وەرزش و لاوان".

سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان گوتیشی: "پرسێكی دیكەیش ئەوەیە، بۆچی تاوەكو ئێستا حكوومەتی عێراق بەشەبوودجەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ خەرج ناكات و داوایش دەكەین كە خەرجی بكات".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار