توانای دارایی داعش ٣٠% كه‌می کردووه

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرچاوەیەکی فه‌ره‌نسایی له ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، داعش ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌یه و سه‌رچاوه داراییه‌کانی ٣٠%که‌می کردووه.
ئاژانسی (ئه‌ی ئێف پی) لە ڕاپۆرتێکدا باس له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌کات که تیایدا لۆدڤیکۆ کارلینۆ له په‌یمانگای ئای ئێچ ئێس که تایبه‌تمه‌نده له نووسینی ڕاپۆرتی به‌رده‌وام له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش، هاتووە: "دارایی داعش له مانگی ڕابردوودا دابه‌زیووه بۆ ٥٦ ملیۆن دۆلار.
ڕاپۆرته‌که ئاماژەیشی داوە کە "به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ناوچه‌کانی به‌رده‌ستی داعش له ٣٣ هه‌زار به‌رمیله‌وه دابه‌زیووه بۆ ٢١ هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه.




