یه‌کێتی ئه‌ورووپا: هاتنی په‌نابه‌ران که‌م بووه‌ته‌وه

ئاژانسەکان-KDP.info- یەکێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، دوای ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا، هاتنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا که‌م بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئه‌ورووپا بۆ کاروباری سنوور فرۆنتێکس ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا چووه واری جێبه‌جێکردنه‌وه، هاتنی په‌نابه‌ران بۆ یه‌کێتی ئه‌ورووپا که‌م بووه‌ته‌وه.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێ له مانگی ئاداردا ته‌نیا ٢٦،٤٦٠په‌نابه‌ر له تورکیاوه گەیشتنە یۆنان، له کاتێکدا له مانگی شووباتدا ژماره‌که دوو هێنده زیاتر بوو.




