پەرلەمانتارە مانگرتووەكان هێشتا ناڕازین

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، سەركۆماری عێراق پێشنیازی دانیشتنی پەرلەمانی كردووە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، بەڵام مانگرتووان بەم پێشنیازە ناڕازین.
(د. سیروان سیرینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "دوای پێشنیازەكەی سەركۆماری عێراق كە دوێنێ داوای كرد ئەمڕۆ سێشەممە سەعات 2ـی پاشنیوەڕۆ تەواوی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن بۆ ئەوەی دانیشتن بەڕێوە بچێت و خۆیشی ئامادە بێت، بەڵام مانگرتووەكان تا ئێستا ناڕازین و ئەو پێشنیازە قەبووڵ ناكەن، ئەمڕۆیش سەعات 10 مانگرتووەكان كۆبوونەوە دەكەن و ڕایدەگەیێنن كە رازی نین، لە هەمان كاتیشدا ئەوان خۆیان پێ بەهێزە و دەڵێن دەبێت سەرۆكایەتییەكان لابدرێن و دەستەیەكی نوێ بۆ پەرلەمان دابنرێت، بۆیە نازانرێت دانیشتنی سەعات 2 بەڕێوە دەچێت یاخود نا".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "وەكو كورد تا ئەو كاتە بێلایەنین لەو دۆخەدا كە هەیە".
نەشوان بەرزنجی




