هێشتا فرۆشتنی نەوت کەم نەکراوەتەوە
__2016_03_30_h15m53s14__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- وەزیری وزەی قەتەر ڕایگەیاند بەھۆی درێژەکێشانی گفتوگۆکانەوە، بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی دوێنێی دۆحە، نەیانتوانی لەسەر سنووردارکردنی بەھەرمێهێنانی نەوت ڕێک بکەون.
لە لێدوانێکدا بۆ (بی.بی.سی)، محەمەد سادە، وەزیری وزەی قەتەر، ڕایگەیاند بەھۆی درێژەکێشانی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی دوێنێی نوێنەرانی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، بەشداربووانی کۆبوونەوەی دۆحە نەیانتوانی لەسەر سنووردارکردنی بەھەرمێهێنانی نەوتی خاوی ئەو وڵاتانە بگەنە ڕێککەوتن.
گوتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا چەندین سیناریۆ و پلان باس کران، بۆ گەیشتن بە سنووردارکردنی بەرھەمی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان، بەڵام لەبەر درێژەکێشانی ئەو باسانە، ڕێککەوتن بەدی نەھات. ھەروەھا وەزیری وزەی قەتەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ڕێز لە بڕیاری ئێران دەگرن، بەوەی کە ئەو بڕیارەیان پەیوەندیی بە سەروەریی دەوڵەتەکەیانەوە ھەیە.
محەمەد بن ئەلسادە، ئەوەشی بە سەرچاوەکە وت کە "دیار نییە بەر لە کۆبوونەوەی مانگی شەشی ڕێکخراوی ئۆپێک، کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت یان نا، بەڵام وڵاتانی بەشداربوو سوورن لەسەر ھەوڵدان بۆ سنووردارکردنی بەرھەمی نەوتی خاو، لەپێناو بەرزکردنەوەی نرخی ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکانی جیهاندا.
جێی باسە، کۆبوونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت دوێنێ لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 18 وڵات بەڕێوەچوو، کە زۆربەیان ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپێک بوون و ھەروەھا نوێنەری ڕووسیاش لە دەرەوەی ئۆپێک بەشدار بوو.




