ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و داوودئۆغڵودا كۆ ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- (سامى ئه‌رگۆشى) سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌ردانى توركیا ده‌كات و له ئیستانبول له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) و (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) كۆده‌بێته‌وه، و چه‌ندین بابه‌تى په‌یوه‌ست به پێشهاته‌كان و دۆخى ئێستاى ناوچه‌كه و شه‌ڕى دژه‌تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ش تاوتوێ ده‌كات.
(سامى ئه‌رگۆشى) سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26.12.2015 (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى توركیا ده‌كات و له ئیستانبول له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌ركۆمارى توركیا و (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانیش، (ئه‌رگۆشى) گوتى: "له‌كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، (نێچیرڤان بارزانى) چه‌ندین بابه‌تى په‌یوه‌ست به پێشهاته‌كان و دۆخى ئێستاى ناوچه‌كه و شه‌ڕى دژه‌تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ش تاوتوێ ده‌كات.




