له هه‌رێمی كوردستان یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح به‌رز راگیرا

هه‌ولێر-KDP.info- له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێبێت به چالاكیی جیاجیا كرایه‌وه.
له رێوڕهسمهكاندا كه (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی ئیداری و سیاسیی و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام به‌شداربوون، پیرۆزبایی له مه‌سیحییه‌كان كرا و جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كان كرایه‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) و پێشمه‌رگه‌یان له پاراستنیان به‌رز نرخاند.




