میرانى: ته‌ئكیدی له پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان گشت پێكهاته‌كانی هه‌رێم كرده‌وه

عه‌نكاوه-KDP.info- شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان و (ئه‌حمه‌د كانی) به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی نیشتمانی كوردستانی و عێراقی و (عه‌لی حسین) به‌رپرسی لقی دوو و كارگێرانی لق و ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كان سه‌ردانی (كه‌نیسه‌ی ماریوخهنا) یان له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كرد و له‌لایه‌ن پا‌تریاك (مارگۆركیس سلێوا) سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری و مه‌تران (ماربهشار مه‌تی وه‌رده و مه‌تران (نیقۆدیمس داود متی شه‌ره‌ف) و مه‌تران (مار یوحه‌نا بترس موشی) و پیاوانی ئاینی مه‌سیحی و ئیداری پێشوازی كران .
له دیدارێكدا (فازڵ میرانی) به‌ناوی پارتیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی مه‌سیحی كرد‌و هیوای خواست له‌م یاده پیرۆزه‌دا خوشك و برایانی مه‌سیحی له ژێر سایه‌ی ئاشتی و ئارامی وسه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان چه‌ژنێكی پرخۆشی وكامه‌رانی به‌سه‌ر ببه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌پاراستنی مافه‌كانیان و پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان گشت پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.




