به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال: زۆربه‌ی قوتابیانی شنگال و ده‌وروبه‌ری كێشه‌یان نییه

شنگال -KDP.info- له‌سه‌ر چیای شنگال 5 قوتابخانه و له كه‌مپه‌كان 48 قوتابخانه بۆ ئاواره‌كان كراونه‌ته‌وه، دوای كۆرسی یه‌كه‌م، له سنوون و شنگال، قوتابخانه بۆ منداڵه ئاواره‌بووه‌كان ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن.
(حسێن خدر) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا له‌سه‌ر چیای شنگال 5 قوتابخانه كراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی 48 قوتابخانه‌ی دیكه له‌ناو كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان كه ئه‌و شوێنانه‌ی ئاواره‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری لێنه، ئێستا زۆربه‌ی زۆری قوتابیانی شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه.
(خدر) گوتیشی: "هه‌موو ئه‌و قوتابخانانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا خێرخوازییه‌كانه‌وه كراونه‌ته‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ دابین كراوه، جگه له كه‌می میلاك هیچ كێشه و گرفتێكیان نییه، له هه‌ر شوێنێكیش كێشه‌یه‌ك بێته پێشه‌وه هه‌ر زوو چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال زیاتر ده‌ڵێ: "زۆر نه‌ماوه تاقی كردنه‌وه‌كانی كورسی یه‌كه‌م ده‌ست پێ بكه‌ن، دوای تاقی كردنه‌وه‌كان له شاره‌دێی سنوون و شنگال ئه‌گه‌ر ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان قوتابخانه ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی ئه‌وان له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن".
رابین شێروانی




