یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌نوسێبین هه‌ڵگیرا

نوسێبین-KDP.info- ئه‌مڕۆ سه‌عات 10ی به‌یانی حكوومه‌تی توركیا رێگه‌ی به هاووڵاتیانی ناوچه‌ی نوسێبین له ماردیندا كه بتوانن بێنه ده‌ره‌وه و، تا ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌ڵگیرا، به‌ڵام كاتێك میدیاكان چوونه ناو نه‌سێبینه‌وه، خانوه‌كان وێران ببون و كۆڵانه‌كان خه‌نده‌قی لێ هه‌ڵكه‌ندرابوو و، كه‌لوپه‌لی هاووڵاتیانیش كه‌وتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ماوه‌ی 22 رۆژه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له نوسێبین جێبه‌جێ ده‌كرێت و، هاووڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه بێنه ده‌ره‌وه، بۆیه حاڵیان په‌رێشان بوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به فه‌رمی حكوومه‌ت یاسای قه‌ده‌غه‌كرنی هاتوچۆی له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵگرت و، هاووڵاتیان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و، دڵخۆشن بوون به‌و بڕیاره.
هاووڵاتیانى نوسێبین هه‌موویان به روویه‌كی پێكه‌نینه‌وه هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوایان ده‌كرد، كه جارێكی دیكه شه‌ر له ناوچه‌كه‌یان روو نه‌داته‌وه، چونكه بێزاربوون و ئیتر ئاشتیان ده‌وێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست میدیاكان كه‌وتوه، هه‌ڵگرتنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌میشه‌یی نییه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه، چونكه تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه خه‌نده‌قه‌كان به ته‌واوه‌تی دابخه‌ن و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یش له‌و ناوچه‌یه دوور بخه‌نه‌وه.
كاتێك به‌ناو نوسێبیندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وا ده‌زانیت به ناو شارێكی وێراندا گوزه‌ر ده‌كه‌یت، چونكه شوێنێك نابینیته‌وه ئاسه‌واری كولله‌ی پێوه نه‌بێت. دیواره‌كان ئاسه‌واری گووله‌ی پێوه‌یه، كۆڵانه‌كان دیواری درێژی لێ دانراوه و خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندراوه. تانكه‌كانی ده‌وڵه‌تیش له‌ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا بوونی هه‌یه، خزمه‌تگوزاریش به ته‌واوی راوه‌ستاوه.
هاووڵاتیان داوا ده‌كه‌ن كاره‌بایان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، چونه ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌بێت بۆ یه‌ك خوله‌كیش كاره‌بایا نه‌بوه. ئه‌وان ده‌ڵێن كه كاره‌با هه‌بوو، ئیدی ده‌توانین بژین.
كارزان گلی




