توركیا 3 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی قه‌ته‌ر ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به مه‌به‌ستی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره حكوومه‌تی توركیا بڕیاریدا 3 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر بكات، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه مانگی رابردوو له نێوان ئه‌و 2 وڵاته‌دا كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان توركیا و قه‌ته‌ردا كراوه، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ی توركیا له قه‌ته‌ر دروست ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش توركیا به نیازه له ئایینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا 3 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی قه‌ته‌ر بكات.
سه‌رۆكی قونسوڵی توركیا له قه‌ته‌ر (ئه‌حمه‌د ده‌میرۆك) له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (رۆیته‌رز) ئاماژه‌ی داوه كه توركیا و قه‌ته‌ر رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له قه‌ته‌ر بكرێته‌وه و ئیمزاشیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كردوه. ئێستا 100 سه‌ربازی تورك له قه‌ته‌ر بوونی هه‌یه و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و رێژه‌یه زیاد ده‌كات و بۆ 3 هه‌زار سه‌رباز به‌رز ده‌بێته‌وه.
شاره‌زا له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ (ئاكید)ـی توركی ئاماژه‌ی داوه، كه په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و قه‌ته‌ر رۆژ له دوای رۆژ گه‌شه ده‌كات و له یه‌كتری نزیكده‌بنه‌وه.
ئه‌و گوتی: "ده‌بینین كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و 2 وڵاته چه‌ند چوه‌ته پێشه‌وه. قه‌ته‌ر پێویستی به‌و له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا و به هه‌مان شێوه توركیا پێویستی به قه‌ته‌ره. هه‌ردوو وڵات له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه حاڵیان له مه‌ترسیدایه، بۆیه ده‌بێت به یه‌كه‌وه هه‌نگاوی جیدی بنێن و ببنه دۆستی یه‌كتری، به تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا".
ئه‌و پێی وایه كه قه‌ته‌ر له رووی سه‌ربازییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه، بۆیه توركیا ده‌توانێت ئه‌و بۆشاییه‌ی بۆ پڕ بكاته‌وه و، بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌وێ دابنێت و په‌یوه‌ندی سه‌ربازی له نێوانیاندا دروست بكه‌ن.
كارزان گلی




