"له شنگاله‌وه تا رۆژئاوای كه‌ركووك، مه‌ترسییه‌كانیان راماڵیوه"

شنگال-KDP.info- كه‌تیبه‌ی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه له گشت میحوه‌ره‌كاندا وه‌ك سه‌ربازی ون له جه‌نگدان، ئه‌وان یه‌كڕاست ده‌ستیان له‌سه‌ر ئه‌و بۆمبه چێنراوه و ته‌قه‌مه‌نییه‌یه كه دوژمن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك دایناون؛ له‌رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه ئاماری 20 رۆژ له چالاكییه‌كانیان له شنگاله‌وه تا رۆژئاوای كه‌ركووك راگه‌یاند.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی پێشمه‌رگه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماری 20 رۆژی رابردووی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند:
یه‌كه‌م: له‌میحوه‌ری شنگالدا زۆربه‌ی شوێنه‌كان له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاككراوه‌ته‌وه.
دووه‌م: له‌میحوه‌رى زوممار- له گوندی كه‌ره‌ش له گه‌ڵ میحوه‌ری خازر توانراوه 5 بومبی چینرا پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
سێیه‌م: له‌میحوه‌ری خازر- له چیای زه‌ردك، گوندی ته‌لئه‌سوه‌د و حه‌سه‌ن شام، توانرا 32 بۆمبى چێنراو، 18 نارنجۆك، 7 پشتێنه‌ى مینڕێژكراو و 6 كۆڵه‌پشت بته‌قێندرێته‌وه.
چواره‌م: له میحوه‌رى گوێڕ- له‌گوندی سوڵتان عه‌بدوڵڵا توانرا، 2 گولله هاونى 82 ملیم پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
پێنجه‌م: له میحوه‌رى مه‌خموور و رۆژئاواى كه‌ركووك- له گوندی دوگردكان، چوار بۆمبی چێنرا و له گه‌ڵ گولله هاونێكی 120 ملیمی ته‌قیندراوه‌ته‌وه.
كۆی گشتی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه كه‌تیبه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجامی داوه، بریتییه له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی 77 مینی چێنرا و، 8 گولله هاونی 82 ملیم و، 18 نارنجۆك، مینێكی دژه تانك و، 7 پشتێنی مینڕێژكرا و، 6 كۆڵه پشت.
نەشوان بەرزنجی




