٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارەی بەشەخۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان گەییشتە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕێكخەری نێوان وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێم و عێراق دەڵێ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق قەرەبووی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، بە هۆی پێنەدانی بەشەخۆراكی فەوتاوی چوار مانگ، پارەی بەشەخۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیانیش گەیشتووەتە هەرێم و لە دهۆك دەست بە دابەشكردنی كراوە، كە هەر هاووڵاتییەكی هەرێم 18 هەزار دیناری دەدرێتێ.

(حوسێن سەبری)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی عێراق، هەر ماددەیە‌ك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش نەكرابێت، بە پارە قەرەبوو دەكرێتەوە، بۆیە بڕیار درا بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەر هاووڵاتییەكی هەرێم 18 هەزار دینار وەربگرێت، ئەویش قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی هەر چوار مانگی 9 و 10 و 11 و 12ـی ساڵی 2014ـیە".

گوتیشی: "ئێستا پارەی بەشەخۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان گەییشتووەتە هەرێم و لە سەنتەری شاری دهۆك دەست بە دابەشكردنی كراوە، هەفتەی داهاتوویش لە شارۆچكەكانی دەوروبەر دابەش دەكرێت، بەڵام تا ئێستا لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دابەش نەكراوە، ئەگەرنا پارەكە گەییشتووە و هەفتەی داهاتوو لە سنووری ئەو پارێزگایانەیش دابەش دەكرێت".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار