"ئەوەی گۆڕان بانگەشەی بۆ دەكرد، تەنیا قسە بوو"

ئاكرێ-KDP.info- سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی بازنەی ئاكرێ رایگەیاند: "ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بانگەشەی بۆ دەكرد، وا دەرنەچوو و، تەنیا قسە بوو و هیچی تر، بۆیە لەو باوەڕەدام لە داهاتوودا رێژەیەكی زۆر لە ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە، بە تایبەتی لە بادینان دەست لە كار دەكێشنەوە، كە ئێستا زیاتر لە 50%ـی ئەندامانی ئەو حزبە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە".
(جەمیل هەركی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی كادیرانی گۆڕان لەو حزبە، بە تایبەتی لە بادینان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گۆڕان هیچ گرینگییەكی بە بادینان نەداوە، ئەوە زیاتر لە 6 ساڵە ئێمە بە خۆبەخش لە ئاكرێ و تەواوی بادینان كار دەكەین، ئەوەی گۆڕان دەیگوت و بانگەشەی بۆ دەكرد، وا دەرنەچوو و تەنیا قسە بوو، لە كاتی هەڵبژاردندا زۆر قەسەی گەورەیان دەكرد، كاتێك كە هەڵبژاردن تەواو بوو، گوێیان بە ئێمە نەدا و هەر نەیاندەزانی ئێمە هەین".
(ههركى) گوتیشی: "لەو باوەڕەدام لە داهاتوودا رێژەیەكی زۆر لە ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە، بە تایبەتی لە بادینان دەست لە كار دەكێشنەوە، كە ئێستا زیاتر لە 50%ـی ئەندامانی ئەو حزبە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە، چونكە زۆربەی زۆریان لێی ناڕازین، بە تایبەتی ئەندامانی سەركردایەتی".
سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی بازنەی ئاكرێ دهشڵێت، ئێستا وەك كەسێكی خۆبەخش لەناو رێزەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا كار دەكەم، تا ماویشم هەر لەگەڵ پارتی دەمێنمەوە، ئەوەی جاری رابردوو هەڵەیەك بوو كردم و دووبارە نابێتەوە، ئەوەی پارتی پێم دەسپێرێت، ئامادە بیكەم".
زیاتر دەڵێ: "ئەوەندەمان لەگەڵ گۆڕاندا كار كرد، رۆژێك بە ئێمەیان نەگوت دەستتان خۆش، چونكە هیچ هاوسەنگییەك لەناو گۆڕاندا نییە".
رابین شێروانی




