٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی 15 كوردی ئێزدی دەگاتەوە هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایدەگینێت، ئەمڕۆ تەرمی 15 كوردی ئێزدی كە لە دەریاچەی ئیجەدا خنكاون، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگاتەوە هەرێمی كوردستان.

(خەیری بوزانی)، بە‌ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "‌ئەمڕۆ پینجشەممە سەعات 1 و15 خولەكی دوای نیوەڕۆ بڕیارە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە تەرمی 15 قوربانیی كوردانی ئێزدی كە لە دەریای ئیجەدا خنكاون، بگاتەوە هەرێمی كوردستان كە لەلایەن ئەنجوومەنی روحانیی ئێزدییەكان و ژمارەیەك پیاوماقووڵ و ریشسپی وەردەگیرێنەوە".

(بوزانی) گوتیشی: "تەرمی ئەم قوربانیانە ئەگەر ناوچەكانیان ئازاد كرابێت، لە شوێنەكانی خۆیان دەنێژرێن، ئەگەر نا لە گۆڕستانەكانی دیكە بە خاك دەسپێردرێن".

دەشڵێت: "بڕیارە تەرمی دوو قوربانیی دیكە كە منداڵن، لە رۆژانی داهاتوودا و دوای جەژنی كوردانی ئێزدی، بگاتەوە هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی یۆنانن".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار