ئه‌لحه‌یات: دیپلۆماسیه‌تى بارزانى ڕوانگاى نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پرسى كورد گۆڕیوه

له‌نده‌ن-KDP.info- په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه، بارودۆخی نوێی نێوده‌وڵه‌تی و دابه‌شبوونه تائیفییه‌كانی ناوخۆی عێراق، به‌تایبه‌تی پشتگیریكردنی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه له‌لایه‌ن توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدای به‌ره‌و خه‌راپی ئاراسته كردووه.
دواگرژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌وكاته سه‌رنجی میدیاكانی راكێشا كاتێك هێزێكی سه‌ربازی توركیا بۆ باكووری شاری مووسڵ نێردرا و ناڕه‌زایی حكوومه‌تی عێراقی لێكه‌وته‌وه.
له‌م نێوه‌نده، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بووه‌ته ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ی نه‌توانرێت فه‌رامۆش بكرێت.
له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی پشتگیریی ئاشكرا‌و پێشوازییه فه‌رمییه‌كانی وڵاته زلهێزه‌كان له كاتی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانی ئه‌مه به روونی ده‌بینرێت.
به ڕای چاودێران پێگه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ك و كه‌سایه‌تیی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا واقیعحاڵێكی هێناوه‌ته پێشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت رۆڵی هه‌بێت له دروستبوونی بڕیاره سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
هه‌روه‌ك ده‌بینین به‌هۆی جه‌نگی دژی داعش له عێراق، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی گرینگ و سه‌ربه‌خۆ سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌ولێریان كردووه‌ته بنكه‌ی پشتگریی هێزی نێوده‌وڵه‌تی و به‌وه‌ش هه‌ولێر بووه‌ته چه‌قی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر له هه‌ولێره‌وه پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا راده‌گه‌یه‌ندرێت
(رافد جبووری) له رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یاتى چاپى له‌نده‌ن، له راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێستا له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی به‌رزدا سه‌یر ده‌كرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا به نموونه ده‌هێنێته‌وه و پێی وایه، ته‌نیا ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا گرفتی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانه كه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی كاریگه‌ر رۆڵی هه‌یه له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌ك هه‌رێم ده‌توانێت مه‌ترسیی درووست بكات له‌سه‌ر به‌غدا و، له‌هه‌مانكاتدا هه‌رێم له توانایدا هه‌یه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاره ستراتیژییه‌كانی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك توركیا.
(جبووری) سه‌باره‌ت به دواسه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) بۆ توركیا پێی وایه، سه‌ردانه‌كه‌ی (بارزانی) بۆ توركیا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمارى توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) و سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته (ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو) و دانانی ئاڵای كوردستان له پشت (بارزانی)یه‌وه، پێشهاتێكه گۆڕینی روانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ سه‌ركورد له قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئاراسته‌كردنی نوێی سیاسه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له توركیا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاته.
پاشان (جبووری) دێته سه‌رباسی ئه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌ی له‌نێوان وڵاتانی جیهان درووست بووه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێی وایه، توركیا سیاسه‌تێكی روونی هه‌یه له پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب، به پێچه‌وانه‌وه عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، هه‌ڵوێستی ڕاڕای هه‌یه.
له‌باره‌ى دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، (رافد جبووری) پێی وایه، دواجار به‌ره‌ی وڵاتانی سوننه‌مه‌زهه‌ب كه توركیا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه، به‌ره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووه.
(جبووری) روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌ی عێراق به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان له هێڵی په‌یوه‌ندیی توركیا و ئه‌مریكا سه‌رچاوه ده‌گرێت.
بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش له هێڵی ستراتیژی و به‌هێزی توركیا و ئه‌مه‌ریكادا، به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چ وه‌ك قه‌واره‌ی جیۆگرافی، چ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی رانه‌گه‌یه‌ندراو، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه.
K24




