كەركووك.. 4 تاوانبار دەستگیر كران كە هاوكاری داعش بوون
كەركووك-KDP.info- پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، دوای كۆكردنەوەی زانیاری توانیویانە لەنێو شاری كەركووك ژمارەیەك تاوانبار دەستگیر بكەن كە هاوكاری تیرۆریستانی داعش بوون.
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزەكانمان لە پۆلیسی قەزا و ناحیەكان دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەنێو شاری كەركووك، توانییان چوار تاوانبار دەستگیر بكەن كە دەستیان لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا هەبووە و خەڵكیان ڕفاندووە".
عەمید (سەرحەد) گوتیشی: "ئەم تاوانبارانە لە كاتی ڕفاندنی كەسەكاندا هەڵدەستان بە زۆرلێكردنی بنەماڵەی ئەو كەسانەی كە ڕفاندوویانن تا تۆمەتبارانی راگیراو بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر ئازاد بكرێن".
نەشوان بەرزنجی




