"له‌نێو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن"

تلسقوف-KDP.info- شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا سه‌ردانی میحوه‌ری تلسقۆفیان كرد و، به‌ڵێنیان دا كه له‌نێو په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی (كریستوڤه‌هێل) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی سپلیكیان له میحوه‌ری تلسقۆف كرد و له‌لایه‌ن لیوا تارق (سلێمان هه‌رنی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی سپیلك و به‌رپرسی میحوه‌ری تلسقوف كوبنه‌وه پێشوازیان لێ كرا.
(تارق هه‌رنى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڵێنیان دا له‌نێو په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیشیان بێ بۆ یارمه‌تی پێشمه‌رگه هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
نەشوان بەرزنجی




