٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زانیاری لەسەر تەقینەوەكەی دیالە

سەرچاوە: KDP.info
دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خاڵس.ئه‌مڕۆ.

گەرمیان -KDP.info- ئەمڕۆ تیرۆریستان دوو ئۆتۆمبیلی بۆمڕێژكراویان لە پارێزگای دیالەدا تەقاندنەوە و، دە هاووڵاتی زیاتریشتیان بە كوشت دا.

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە سادق حوسێنی بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خاڵسی پارێزگای دیالە لە لایەن تیرۆریستانەوە دوو ئۆتۆمبیلیی بۆمبرێژكراو تەقێندرانەوە كە یەكێكیان مەزاری پیاوچاکێکی کردە كردە ئامانج و، دە کەسی كوشتوبڕ کرد."

سادق حوسێنی گوتیشی، لەو دوو تەقینەوەدا پێنج ئۆتۆمبیل و چەن دووكانێک زیانیان پێ گەیشتووە.

دەڵێ زانیارییان هەیە لەسەر كارگەی گەڕۆکی تایبەت بە دروستكردنی بۆمب كە تیرۆریستان جموجۆڵی پێدەكەن لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكە دیكە و، بەكاری دەهێنن بۆ كردەوەی تیرۆریستی.

ئەوەشی خستە ڕوو، بە مەبەستی ڕێگرتن لە كردەوە تیرۆریستییەكان و دەستیگیركردنی تاوانباران، لیژنە ئەمنییەکی باڵا لەسەر تەقینەوەكەی ئەمڕۆ پێك هێنراوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

سیروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار