"داعش نه‌یهێشت مه‌ولوود بكرێ"

مووسڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش مه‌راسیمى مه‌ولوودیان لە خەڵک قەدەغە كرد و، له شەڕێكى نێوان داعش و هۆزه‌كاندا 21 تیرۆریست كوژران.
(سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانى داعش له مووسڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێوره‌سمی مه‌ولوودیان قه‌ده‌غه كرد و، 118 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه مەولوودیان گرتبوو."
(مه‌موزینى) دەیشڵێت: "شه‌ڕ له بەینی داعشە نهقشبهندییەکان و داعش له سه‌ربازگه‌ى سه‌لامیه ڕووی دا و به هۆیه‌وه 12 تیرۆریست له هه‌ردوو لا كوژران و، هه‌روه‌ها شه‌ڕ له نیوان هۆزی حه‌دیدی و داعش له‌سه‌ر ناردنی منداله‌كانیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ ڕووی دا و، 9 كه‌سیان لە یەکتر کوشت."
نه‌شوان به‌رزنجى




