هاووڵاتیانی هه‌رێم بە پەرۆشەوە پاڵپشتیی پڕۆژه‌ی چاكسازیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشه‌ممه 21ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوویه‌وه و، به 11 خاڵ ده‌ستی به هه‌نگاوی چاكسازی كرد كه گشتی پێوه‌ست بوو به بواری داراییه‌وە؛ هاووڵاتیانی شاره‌كانی كوردستانیش ئه‌م هه‌نگاوه به گرینگ و باش ده‌زانن و، په‌رۆشی خۆیان بۆ پاڵپشتی پڕۆژه‌كه ده‌رده‌بڕن.
(چیایی حوسێن) هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری هه‌ولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌و چاكسازیانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێ كرد بۆ حكوومه‌ت و هاووڵاتیان زۆر پێویست بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت بەنیاز بوو زووتر دەست بەو کارە بکا لێ ئەوەندە کێشەیان بۆی نایەوە، کارەکە دوا کەوت؛ به‌ڵام پێم وانییه ئه‌و دواكه‌وتنه زیانی بێت، چونكه هه‌نگاوه‌كانی ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) خۆی دڵخۆشكه‌رن و شتی وا له خۆی ده‌وه‌شێته‌وه؛ بۆیه نه‌ك خۆم گشت تاكێكی كورد له چاوه‌ڕوانیدا بوو بۆ ئه‌م چاكسازییه و زۆر په‌رۆشین بۆ سه‌ركه‌وتنیشی.''
(چیایی) ڕاشیگه‌یاند: " پارتی كه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات خۆی ئه‌و شتانه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرا به هه‌موو ته‌مه‌نی مێژوویی خۆیه‌وه ئه‌مه یەکەم كاری پارتی نییه و ئاخر كاریشی نابێت؛ هه‌میشه هه‌نگاو به هه‌نگاو كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و پارتییه كوردستان له‌م هه‌موو قه‌یرانه ده‌توانێ ڕزگار بكات له‌گەڵ ئه‌وه‌ش گشت پارته سیاسییه‌كانی تریش له‌م قوناغه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پارتیدا به‌رپرسیارن تەنها لایه‌نێك نه‌بێت كه خۆی له‌م واقیعه ده‌دزێته‌وه وه‌كو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆی ده‌ستی پێ كردووه له ئێستاوه."
هاووڵاتی (ڕه‌مه‌زان هه‌رنی)ـیش له شاری دهۆك له‌وباره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەندازیاری ئاوەدانکرنەوە و گۆڕانکاریی ڕیشەیی (نێچیرڤان بارزانی) لە چەند ڕۆژی ڕابرد لە بەرژه‌وەندی خەڵکی کوردستان بەرنامەیەکی ڕاگەیاندووە کە یەکەم بەرنامە دەبێت کاری لەسەر بکرێت چاکسازی داراییە، دیارە لە سەرەتای دروستبوونی ئەم شەڕ و جەنگە و ئەم قەیرانەوە پارتیی پلەیەک خۆی بە خاوەنی ئەم وەڵاتە زانیوە و خەمی خەڵکی بووە پێش ئەوەی خەمی خۆی بێت، ئێستا بەوپەڕی خوشحاڵییەوە دەڕوانمە ئه‌و پرۆژەیەی حکوومەتی هەرێمدا، هیوادارم دوای تەواوبوونی چاکسازی دارایی تەواوی بەشەکانی تر کە پێویستی خەڵکن چاکسازی بیانگرێته‌وه، گەشبینم بەوەی ئەم پروژەیە سەربگرێت و هه‌رێم بەرەبەرە بەرەو ئاوەدانییەکی گه‌وره هه‌نگاو بنێت."
(وشیار سدیق) خەڵکی شاری سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:" چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌ت تا بلێی گرنگ و پیرۆزه و له به‌رژه‌وه‌ندی گشت خه‌ڵكی كوردستاندایه چونكه هه‌رێم پێویستی به‌م هه‌نگاوه هه‌بوو هه‌رچه‌نده دڵنیاین له جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌م چاكسازیه جێبه‌جێ ده‌كات، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی كابینه‌ی هه‌شته‌م پێكهێنرا به‌رنامه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان چاكسازی بوو و هه‌ولی بۆ ده‌دا ئه‌مه‌ش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌بێت هه‌ر چه‌نده سێ لایه‌نی به‌شدار بووی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئۆپزسیۆن بوون ئه‌وه‌ی تریشیان به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت شكست بێنێت نه‌یانهێشت حكوومه‌ت زوو ئه‌و چاكسازیه جێ به‌جێ بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كاریان ده‌كرد به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان."
گوتیشی: "له شاری سلێمانی خەڵک زۆرینه‌یان پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن و به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و چاكسازییه."
په‌یوه‌ست به هه‌مان بابه‌ت (فارووق عه‌بدولكه‌ریم) له شاری هه‌ڵه‌بجه‌وە بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌م كاته زۆر پێویست بوو چاكسازی بکرێت له گشت بوارێک‌دا؛ به‌تایبه‌ت بواری دارایی چونكه بۆ ئەوەی ببینە ده‌وڵه‌ت به باشترین سیسته‌م ده‌بێت خۆمان ڕێك بخه‌ینەوە؛ حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كرایه زووتر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌نا به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌م بڕیاره زیره‌كانه‌یی دا و هه‌موومان پشتگیری ده‌كه‌ین و به‌سه‌ركه‌وتووشی ده‌زانم وه پێویسته ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی كوردستان پێش بخات."
له كۆتاییشدا (ئه‌حمه‌د گلی) له گه‌رمیان به‌م شێوه‌یه به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:" له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێسته‌ی كوردستان كه‌له قه‌یرانێكی دارایی قوڵدایه جێبه‌جێكردنی پرۆ‌ژه‌ی چاكسازی له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ و له‌جیی خۆی بوو پارتیی دیموكراتی كوردستانیش كه ئیستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م حكوومه‌ته ده‌كات هه‌مووكات له‌گه‌ل چاكسازی و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌لی بووه له كوردستان بۆیه له‌م كاته‌دا ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه بووەته مایه‌ی دڵخۆشییه‌كی زۆر له لای هاووڵاتیان و زۆرینه‌ی دانیشتووانی هه‌ریمی كوردستان و تێكرای چین و توێژه‌كان ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته بۆ سندووقی هاووڵاتیان."
نه‌شوان به‌رزنجی




