دوو نیشانشکێنه‌كه‌ی داعش كوژران

ته‌شتێ-KDP.info- له گوندێكى میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله‌دا چه‌ند قه‌ناسبه‌ده‌ستێكى داعش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومان كران و كوژران.
سەعات 3:25 خوله‌كى ئەم دوانیوه‌ڕۆىە چوارشه‌ممه, ڕێکەوتی 23/12/2015, فڕؤكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان, دوو تیرۆریستى قه‌ناسبه‌ده‌ستى داعشیان له گوندى ته‌شتێدا به‌رامبه‌ر دووڕییانەکەى كه‌سكێ, سه‌ر به میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله، بۆردومان كرد.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و میحوه‌ره كه‌وتووە, له ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ر دوو تیرۆریسته نیشانشكێنه‌كه‌ى داعش كوژراون.




