ئۆباما دەربارەی داعش وه‌ڵامی كۆمارییه‌كانی دایه‌وه

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- سه‌رۆك ئۆباما ڕه‌خنه له كاندیدانی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێ و ده‌ڵێ 9هه‌زار هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر داعش، گوایە ئه‌گه‌ر ئێوه لەوە زیاترتان دەکرد؟
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما ڕه‌خنه له كاندیدانی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێ كه نازانن بدوێن و كه‌مئه‌زموون دەربارەی شه‌ڕی داعش.
ئۆباما ده‌یشڵێ، به یارمه‌تیی هاوپه‌یمانان، ٩هه‌زار هێرشمان کردووەتە سه‌ر داعش و هه‌موو جیهان زانییان شنگالیش چۆن ڕزگار كرا.
هه‌روه‌ك له‌باره‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ سووریا قسه‌ی كرد كه ئه‌و كاره هیچ سوودێكی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش نابێ.
ئۆباما له كۆتاییدا ده‌ڵێ، ئه‌و كاندیدانه‌ی كۆماری نازانن بدوێن و هیچ له شه‌ڕی داعش نازانن.




