خازر.. چه‌ندین تیرۆریست كوژران

هه‌ولێر-KDP.info- نیوڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له میحوه‌رى خازر و له دوو گوندى جیاواز، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، تیرۆریستانیان بۆردوومان كرد و چه‌ندین چه‌كداریان لێ كوشتن و ئۆتۆمبێلیشیان لێ تێكشكاندن.
سه‌عات 11:40 خوله‌كى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌روارى 23-12-2015, له هه‌ردوو گوندى (باز خره) و (بازگركان)ى میحوه‌رى خازر، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، به خه‌ستى بۆردوومانى تیرۆریستانى داعش ده‌كه‌ن و زه‌ره‌ر و زیانى گیانى و ماددى زۆریان لێ ده‌ده‌ن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و میحوه‌ره كه‌وتوون، له ئه‌نجامى هه‌ردوو بۆردوومانه‌كه‌دا، له گوندى (بازخره) تانكه‌رێكى تیرۆریستان ته‌قێنداریه‌وه و 8 چه‌كداریشیان لێ كوژران، هاوكات له گوندى (بازگركان)یش چه‌كێكى دۆشكاى تیرۆریستان و 5 چه‌كداریشیان له ناو برا.




