٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاوە ئازیزی: خەڵك دیواری ترسی شكاندووە و دژایەتیی سیاسەتی پەیەدە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ڕایدەگەیێنێت، خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دیواری ترسی شكاندووە كە بە ئاشكرا دژایەتیی سیاسەتی پەیەدە دەكەن و زیاتر لەو سیاسەتەی ئەوان بێدەنگ نابن، بۆیە پێیان دەڵێن ئێوە و ئیدارەی خۆسەریمان ناوێت.

(د. كاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دەستگیركردن، تیرۆركردن، ئەشكەنجەدان و ئیهانەكردنی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن پەیەدەوە بەردەوامە و، لەجیاتی دروستكردنی قوتابخانەیش، پەیەدە زیندان بۆ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دروست دەكات و زیندانی ئاشكرا و نهێنییان هەیە".

(ئازیزی) گوتیشی: "زۆرینەی ئەو خەڵكە سڤیلەی كە لەلایەن پەیەدەوە دەستگیر دەكرێن لە كۆبانێ، عەفرین، جەزیرێیە و بە زۆری خۆی بەسەر رۆژئاوای كوردستاندا سەپاندووە و بە ئارەزووی خۆی كار دەكات و بڕیار بۆ خەڵكی دەردەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەشێڵت، دۆخەكە رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت و، لە دوای خۆپیشاندانەكان و ئەو شەهیدانەی كە داویانە، خەڵك دیواری ترسی شكاندووە كە بە ئاشكرا دژایەتیی سیاسەتی پەیەدە دەكەن و دەڵێن ئێمە پەیەدە و ئیدارەی خۆسەریمان ناوێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار