٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسیی پارتی بڕیار لەبارەی وەرگرتنەوەی بارەگاكانی دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە دەڵێت، تاوەكو ئێستا پارتی بڕیاری لەبارەی وەرگرتنەوەی بارەگاكانی نەداوە و، بڕیارە لە كۆبوونەوەی داهاتووی مەكتەبی سیاسیدا بڕیاری لەسەر بدرێت.

(فازڵ بەشارەتی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاكانمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان چاوەڕێی سەرووی خۆمان دەكەین و، بڕیارە لە مانگی داهاتوودا مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان جارێكی دیكە كۆ ببێتەوە و تێیدا چەند بڕیارێك دەدات، كە یەكێك لەوانە وەرگرتنەوەی بارەگاكانمان دەبێت".
(بەشارەتی) گوتیشی: "لە ئێستادا هیچ بڕیارێك بۆ وەگرتنەوەی بارەگاكانمان نەدراوە و چاوەڕێی كۆبوونەوەی داهاتوو دەكەین".
ئەمەیش لە كاتێكدایە، دوای ئەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان هێرش كرایە سەر بارەگاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، پارتی بڕیاری دا كە بارەگاكانی رادەستی هێزە ئەمنییەكان بكات و، تاوەكو ئێستایش وەری نەگرتوونەتەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار