٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەری ساڵ نابێتە رێگر لە بەردەم دابەشكردنی مووچەدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، وەزارەتی دارایی لە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو بڕەپارەیەی لە بەردەستیدایە و هاتنی سەری ساڵ نابێتە رێگر، بەڵام بە هۆی داخستنی دەرگای خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دوا كەوتووە، چونكە زۆرینەی داهاتی ناوخۆ لەو خاڵە سنوورییەیە.


(مەدینە شەرنەخی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە و، لە ئێستادا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش كراوە و مووچەی وەزارەتەكانی دیكەیش بەپێی ئەو بڕەپارەیەی لە بەردەستدایە، دابەش دەكرێت، بەڵام هەندێك جار بە هۆی درەنگگەییشتنی داهاتی ناوخۆ، دابەشكردنی مووچە  دوا دەكەوێت، بۆیە ئەگەر پارەی پێویست لە بەردەست بێت، دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكات".

(شەرنەخی) گوتیشی، وەزارەتی دارایی ئەگەر پارەی پێویستی لە بەردەست بێت، بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی مووچە و سەری ساڵ نابێتە رێگر لە بەردەمی، چونكە پێدانی مووچە مافی خەڵكە و دواكەوتووە، بۆیە سەری ساڵ بە هیچ شێوەیەك كاریگەریی نابێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردەوە، مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بە هۆی داخستنی دەرگای خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە دوا كەوتووە، چونكە زۆرینەی داهاتی ناوخۆ لەو خاڵە سنووریەوە بە دەست دێت، كە بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل 139ملیار دینار بووە و داهاتی گومرگی باشماخیش 115ملیار دینار بووە، بۆیە چەندە ئەو داهاتە درەنگ بگات، مووچە زیاتر دوا دەكەوێت".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار